وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕی ١٤٠ ملیۆن دۆلارمان بۆ پرۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری شاری ھەولێر تەرخانکردووە، کە پرۆژەیەکی گرنگی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە".
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، "بڕی ١٤٠ ملیۆن دۆلارمان بۆ پرۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری شاری ھەولێر تەرخانکردووە، کە پرۆژەیەکی گرنگی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و درێژییەکەی ٧٠ کیلۆمەترە، ئەو بەشەی ئێستا کاری تێدا دەکرێت درێژییەکەی ٩.٥ کیلۆمەترە کە دوو چوارڕیان و دوو ئۆڤەرپاس و شەش ئەندەرپاسی هەیە".
هەروەها سێ یوتێرن و فلای ئۆڤەر و سێ پردی پەڕینەوەی پیادەی تێدایە. ئێستا ٧٣%ـی کارەکانی ئەو بەشە تەواوبووە، گوژمەی ئەو بەشەی ئێستا کاری تێدا دەکرێت ١٤٠ ملیۆن و ٤٥١ هەزار دۆلارە.
No comments:
Post a Comment