پرس میدیا
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، "کۆتایی ئەم ساڵ بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بەرووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە".
سەرۆکایەتی شارەوانی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری بەردەوامە و تا ئێستا ٪٧٣ی کارەکان تەواوبوونە، هەروەها کۆتایی ئەم ساڵ بەشی یەکەمی شەقامەکە بەرووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشی یەکەمی شەقامەکە بڕی ١٤٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجکراوە، درێژی بەشی یەکەمی شەقامەکە نۆ کیلۆمەترە و کۆی پڕۆژەکە لە شەش ئەندەر پاس و هەشت ئۆڤەر پاس و پردی پەڕینەوە پێکهاتووە".
No comments:
Post a Comment