ئەندامێکی دامەزرێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە کەرکوک رایگەیاند، "28 تموز هێمای دڵسۆزی و داکۆکی لەماف بوو بەڵام لە سەر مێزی سیاسەکان تەنها مل ملانەیەکی سیاسی بێ ئاکاری سیاسی بوو بەخوێنی جەماوەری دڵسۆزی کەرکوک کرا، کە مامۆستایان پشکی شێریان بەرکەوت لەو قوربانیە".
سەلام عەزیز ئەندامی دامەزرێنەری مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک لە لێدوانێکدا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "ئەوەی لە 28ی تەمموزی 2008 روویدا هێچ لایەنێکی سیاسی شانازی پێوەنەکات چونکە تەنها ململانەێکی سیاسی بوو، نەک ماف و داکۆکی لە ماف و بەڵگە، بۆ ئەم گۆمانەم، کوا چی کرا بۆ کەرکوک تەنانەت ماددەی 140 تاکە وەرەقەیەکی قوماری دۆراوی دەستی حزبەکوردستانیەکانە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمرۆ لە پاش ئەو مێژووە، جەماوەری کەرکوک خاوەنی خۆیانن هێچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بێنن و جاڕێکی تر ئەو جورئەتە بکەن کەرکوکی بکەن بە قوربانی و بەکاریان بھێنن".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە 28ی تەمموزی ساڵی 2008 خۆپیشاندانێک دژی لابردنی ماددەیەکی دەستووری لەلایەن حزبە کوردییەکان رێکخرا، کر بووە ھۆی ئەوەی ژمارەیەک مامۆستا شەھید ببن و ژمارەیەکی دیکەش برینداربن، بەھۆی تەقینەوەیەک لە نێو خۆپیشاندانەکە.
وێنەی ئەو مامۆستایانەی شەهید بوون:
No comments:
Post a comment