پرس میدیا
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "بڕیاری ٥٠ هەزار دینارەکە تەنها بۆ شارەکانی دیکەی عێراقە و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "لە پێناو کار ئاسانی بۆ هاوڵاتیانی شارەکانی ناوراست و خوارووی عێراق بڕیاری هاتنەژوورەوەمان بە پارەداوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستیدا، کە بڕەکەی ٥٠ هەزار دینارە، بەڵام پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەوەی باس دەکرێت لە میدیاکانەوە راست نییە و چەواشەکارییە، هەروەها بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی جووڵەی بازرگانییە".
No comments:
Post a comment