پرس میدیا
جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "لەگەڵ کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر، پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی هەرێم دەگەرێنەوە، بە بڕی ٦٠ هەزار دینار ئەندام دەدرێت".
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان رایگەیاند، "لەگەڵ کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر، پلانێکمان داناوە بە هاوبەشی لەگەڵ بەرێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر، کە ئەو کەسانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەرێنەوە و پشکنینی پزیشکییان نەکردووە، هەر لەناو فرۆکەخانە، پشکنینیان بۆ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تێچووی پشکنینەکە بۆ هەر کەسێک بە بڕی ٦٠ هەزار دینار ئەنجام دەدرێت".
هاوکات فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر هەفتەی رابردوو ئاماژەی بەوەکرد، "هەر کەسێک کە داخلی پارێزگای هەولێر دەبێت، دەبێت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات، بە بڕی ٥٠ هەزار دینار".
No comments:
Post a Comment