پرس میدیا
فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر دەلێت "راستە بەپێی راپۆرتی تەندروستی ھەولیر بۆ دەربازبونی تەواوەتی لەم دۆخە پێویستمان بە ٢٢ رۆژ ھەیە بەلام لەبەر بەرژەوەندی و گوزەرانی خەلک ناتوانین قەدەغە درێژ بکەینەوە بەلام رێکاری تر دەگرینە بەر".
پارێزگاری ھەولێر و لیژنەی بالای ئۆپراسیۆنەکان دوای دوو کاتژنیر کۆبونەوە گەیشتن بەو قەناعەتەی ئیتر ھەر درێژکردنەوەیەک لە ھاتووچۆ ژیان و گوزەرانی خەلک سەختتر دەکات بۆیە ناچار بوون رێکاری تر بگرنە بەر .
رێکارە نوێیەکان دەلێت لە سبەینێوە ھاتووچۆ دەکرێتەوە رۆژ تا ٨ ئێوارە بەلام دوای ئەو کاتە تا شەشی بەیانی ھەموو شوێنێک دادەخرێت و رۆژانی ھەینیش بازار و شوێنە گشتیەکان و سەیرانگاکان دادەخرێن و ئەو رێکارانە تا ٢٢ رۆژ بەردەوام دەبن تا بارودۆخ ئاسایی دەبێتەوە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق