چاڤی لاند دادەخرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات



پرس میـدیا 

بەپێی ئەو زانیاریە تایبەتانەی پرس میـدیا لەچەند سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری دەسی کەوتوە بەپێی بڕیاری دادگای سلێمانی و لەسەر داوا و سکالای ھاوپشکەکانی  لەمانگی داھاتوەوە پڕۆژەی چاڤیلاند بۆ ماوەیەک دادەخرێت تا ئەو کاتەی لێکۆلینەوەکان دەگەنە ئەنجامێک .

سەرکەوت حەسەن نوێنەری ھاوپشکەکانی پرۆژەی چاڤی بە پرس میـدیای راگەیاندن ئەوان چەندین جار داوایان لە خاوەنی پرۆژەکە کردوە مافی خوراویان پێبداتەوە بەلام ھیچ کات گوێی بۆ نەگرتون بۆیە پەنایان بۆ دادگا بردوە .

سەرکەوت وتیشی "ئەگەر دادگا و بەرپرسانی سلێمانی و حکومەت نەیەنە سەرخەت بۆ گرفتی ئەو ھەموو خەلکە وپرۆژەکە دانەخەن ئیتر جێگای گومانن ئەوانیش ".

پرۆژەی چاڤیلاند لە سلێمانی کە کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری بەخاوەنداری شاسوار عبدالواحد کەبەشێوەی ھاوپشکی دامەزراوەو ماوەی چەند سالێکە ھاوپشکەکانی گلەیی و نارەزایی دژی دەردەبرن و چەندین جاریش چونەتە بەردەم پرۆژەکەو خۆپیشاندانیان  ئەنجامداوە و دواترین داواکاریشیان پێشکەش کردنی سکالایەک بوو لە دادگای ئیداری و ھەر بەپێی ئەو بریار و راسپاردانەش لە مانگی داھاتوەوە دەرگای پرۆژەکە دادەخرێت تا ئەو کاتەی کێشەکان یەکلایی دەکرێنەوە .
بەلام لەگەل ئەو گرفتانەش بەپێی زانیاریەکان کارمەندانی پرۆژەکە چەند رۆژێک پێش ئێستا داواکاریەکی سکالایان پێشکەشی بەرپرسی ئیداری پرۆژەکە کردوە و داوایان لێکردوە مووچەی مانگەکانی شووبات و ئازار و نیسان و ئایاریان پێبدەن کە ھێشتا پێیان نەدراوە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©