هاوپەیمانی نەسركە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات، پێشوازی لەهەڵوێستەكەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەكات كە ڕەتیكردەوە لێدوانی لەسەر پرسی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا بەڕێگای كۆنفیدراڵی دابێت.
لەراگەیەندراوێكدا هاوپەیمانی نەسر دەڵێت، پێشوازی لە رونکردنەوەکەی جینین هینس پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق دەکەین کە ناوەڕۆکی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە خستنەڕوی پڕۆژەی کۆنفیدڕاڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدای رەتکردوەتەوە .
نەسر لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی دەڵێت، دەخوازین نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵیۆزخانەی وڵاتان لە عێراق بە گوێرەی دەستور و پاراستنی سەروەری عێراق رەفتار بکەن، چونکە "هەمو کێشەیەکی ناوخۆی عێراق، بە رێگایەکی عێراقیانە و بە گوێرەی دەستور و بە پاراستنی یەکێتی خاکەکەی چارەسەر دەکرێت".
No comments:
Post a comment