شاڕێی بابان ئەم شارە ئەبوژێنێتەوە؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 شاڕێی بابان ئەم شارە ئەبوژێنێتەوە؟

شاڕێی بابان ئەم شارە ئەبوژێنێتەوە؟

پرس میدیا

رێبین عومەر

پرۆژەی رێگەو بانی مۆدێرن رووی  شارستانیەت و پێشكەوتنی هەر وڵاتێكە كە پێ‌ دەناسرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی پرۆژەیەكی ئاڵۆز نیە. بەڵام لە هەرێمی كوردستان تائێستا بەهەند وەرنەگیراوە و كاری جددی بۆ نەكراوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە  بۆ ئەوەی كە كۆمپانیای نیشتمانی بەهێز لەو بوارە دا بەتەواوی گەشەی نەكردووە ، ئەگەر ئاوڕێك بدەینەوە لە مێژووی پرۆژەكان لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت لە شاری سلێمانی كەمو كوڕی زۆر لەو پرۆژانە لەئەنجامدانیدا بەدی كراوە و كاتێكی زۆریان خایاندوە تا ئەو پڕۆژانە گەیەنراونەتە كۆتای،بەنمونە جوت سایدی دوكان سلێمانی كەماوەیەكی زۆری پێچوو تا دروستكرا.

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، كە جێ پەنجەیان بە پرۆژەكانی شاری سلێمانیەوە دیارە و رۆڵیان هەبووە لە پێشخستنی شار لە رێگەی دەیان و سەدان پرۆژەی جۆراو جۆری بیناسازی و پەروەردە و پرۆژەكانی تر ، خۆشبەختانە ئێستا ئەركی بەجێ‌ گەیاندنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانیان  گرتۆتە ئەستۆی خۆیان كە پرۆژەیەكی ستراتیژی گرنگە بۆ شار و بە دەیان و سەدان دۆنم زەوی  دەكاتە بواری وەبەرهێنان و سەدان پرۆژەی جیاواز لە دوای خۆی دروست دەكات. ئەمەش بە هەزاران كەس دەرفەتی كاریان بۆ دەرەخسێت و شا دەماری ئابوری سلێمانیش لەڕێگەی ئەم پڕۆژە گرنگەوە لەدەستپێك و كۆتایی  دەبوژێنیتەوە.

 راستە پرۆژەكە لە لایەن حكومەتەوە رادەسپێردراوە و  بەڵام بونی قەیوان گروپ لەم پرۆژەیەدا ئەگەری تەواوكردن و بەجێ‌ گەیاندنی دەخاتە ئاستی % 100، بەمەش مەترسی وەستانی پڕۆژەكە دەڕەوێتەوە، خەڵكی ئەم شارە تاڕادەیەك بەدەست داوكەوتووی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە رابردوو دا ناڵاندویانە. بەنمونەش نەخۆشخانەی 400 قەرەوێڵەیی سلێمانی كە ببووە حیكایەتی مێشەكە و وەك نوكتە سەیر دەكرا، كە چەندین كۆمپانیای جێ‌ بەجێ ‌كاری وەك (كۆری و توركی) نەیانتوانی بە ئەنجامی بگەیەنن.

بەڵام لە شاڕێی باباندا ئەو ئەزموونە تاقە پڕوكێنانەی رابردوو دووبارە نابنەوە، چونكە ئەوەی جێ‌ دڵخۆشیە بۆ ئەنجامدانی شەقامی 100 مەتری، ئەوەیە كە (قەیوان گروپ) لەسەختترین كاتدا و لەم سەردەمی قەیرانی ئابوری و كۆڕۆنایەدا ئەنجامدانی ئەم شاردەمارە ئابورییەی بۆ سلێمانی گرتۆتە  ئەستۆی خۆی و بودجەی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە كە خۆی دەبینێتەوە لە 100 ملیار دینار دیاری كراوە كەئەم پڕۆژەییەی بەسەركەوتوی پێ ئەنجامبدرێت، قەیوان وەك كۆمپانیایەكی قازانج ویست هەر بەدوای بودجە و پارەی سلێمانیەوە نیە، بەڵكو دەیەوێت جێ‌ پەنجەی لە پرۆژەكانی سلێمانی گەشاوە بێت و دەستی هەبێت لە پێشخستی ئەم شارە كە لەرابردوو بەهۆی دۆخی سیاسی و ئابورییەوە تائەندازەیەكی زۆر  پشتگوێ‌ خراوە .

لایەنێكی تری ئەرێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، ئەوەیە كە پێشتر بەتەواوەتی پشت بەسەرچاوەی دەرەكی و بیانی بەسترابوو بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت.

 سێ كۆمپانیای توركی دەبوو پڕۆژەكە جێ‌ بەجێ‌ بكەن، بەڵام دوای گرێبەست كۆمپانیاكان كوردستانیان جهێشت ئامادەی ئەوەنەبوو پارەی خۆیان بۆ ئەم پڕۆژەیە بخەنە گەڕ و بەقەرزی درێژمەودا پڕۆژەكە تەواو بكەن، بەڵام خۆشبەختانە لەئێستادا بەتەواوەتی پشت بەسەرچاوەی ناوخۆی بەستراوە واتەدوور لەدەستی بێگانە، بەووزەی ناوخۆی و دەستی كاری ناوخۆی ئەم پڕۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی لە لەلایەن كۆمپانیایەكی نیشتمانیەوە بۆ خزمەتی رووی گەشی ئەم شارەجێ‌ بەجێ‌ دەكرێت .

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©