پرس میدیا
بڕیارە یەکێک لە پرسەکانی گفتوگۆی داھاتووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ھاوبەشیکردنی یەکێتیی بێت لە ئیدارەی دهۆک و ھەولێردا، کە تا ئێستا پارتی ڕێگەی نەداوە پشکیان لە حکومەتی خۆجێییی ئەو دوو پارێزگایەدا ھەبێت.
سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ “ئاژانس” وتی: “گفتوگۆی داھاتوومان لەگەڵ پارتی لەسەر پەیوەندیی نێوان خۆمان و عێراق، شێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەتی ھەرێم و یاسای چاکسازی، شەراکەتی یەکێتیی لە حکومەتە خۆجێیییەکانی ھەولێر و دھۆک دەبێت.”
وتیشی: “جگە لەوانەش پرسی ئەمنی و ئابووری و لامەرکەزییەت بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی ئیداری و ئابووری بۆ ھەموو پارێزگاکان و نەمانی دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر دامودەزگا تەشریعییەکان بەشێکی تری تەوەری ئەو گفتوگۆیانە دەبن”.

No comments:
Post a Comment