دوای دزەپێکردنی چەند بڕگەیەکی ڕێککەوتننامەی هەماهەنگی ستراتیجی نێوان چین و ئێران مشتومڕێکی سیاسی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
بە پێی ڕێککەوتنەکە چین ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە وەبەرهێنان بکات لە کەرتی ئەمنی، سەربازی و ئابووریدا، لە بەرامبەریشدا تاران چەندین دوورگە وبنکەیەکی سەربازی دەدات بە بەکین لە کەنارە ئاوییەکانی ئێران.
شایەنی باسە ئەم ڕێککەوتننامەیە ماف دەدات بە چین بۆ ماوەی 25ساڵ نەوتی خاوی کوماری ئیسلامی بکڕێت بە شێوازیکی سەربەخۆ ئەمەش بە هەنگاوێکی دی هەژمار دەکرێت بۆ شکاندنی ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
No comments:
Post a comment