ئەگەری ھەیە ئەمەریکا پشت لە کورد بکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەگەری ھەیە ئەمەریکا پشت لە کورد بکات

ئەگەری ھەیە ئەمەریکا پشت لە کورد بکات

پرس میدیا

دکتۆر بیلال وەهاب

لە 19 تەمووز یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کشایەوە، ئەمەش وایکرد کە پەرلەمان پەکی بکەوێت ئەمش ئەوە دەردەخات کە سەرکردە لۆکاڵییەکان لە ململانێدان و سەرقاڵی تۆمارکردنی چەند خاڵێکی سیاسین لە بەرژەوەندی خۆیاندا بەرامبەر بەوی تر، لە کاتێکدا هێشتا هەرێمی کوردستان بەدەست قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەناڵێنێت، لەولاشەو هێرشە سەربازییەکانی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران نەوەستاون بۆسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.


لە ماوەی 30 ساڵی ڕبردووشدا هەرێمی کوردستان وەکو هاوبەشێکی سیاسی و سەربازی بڕوا پێکراو و بەهێزبووە بۆ ئەمریکا لە عێراقدا و هێزەکانی پێشمەرگەش شانبەشان لە گەڵ هێزە ئەمریکییەکاندا جەنگاون دژی چەکدارانی داعش بەڵام ، سەرەڕای ئەو پێگە گرنگەی کورد لە ڕابردوودا ئێستا بە هۆی پەرتپەرەبوونی ڕای سیاسی هێزە سەرەکییەکانی هەرێمەوە وایکردووە سەنگی هەرێمی کوردستان لاوازتربێت لای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لایەک و کاریگەری کردۆتە سەر لاوازبوونی دەنگی کوردیش له بەغد لە لایەکی دیکەوە.

گەردەلولێکی پڕ لە قەیران

بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 11000، تووشبو و 419، حاڵەتی مردن تۆمار کراون لە لایەن دەزگا فەرمییەکانەوە، دوواتریش بەدوای خۆیدا مانگرتنی بەشێکی زۆر لە پزیشک و پۆلیسیشی گرتەوە دواتریش قەیرانی داراییش وایکرد تا دێت دەنگە ناڕازییەکان زیادبن و فراونتر دەبوون کە پێشبێنی دەکرا ببێتە خۆپیشاندانێکی گەورەی جەماوەری لە کوڕدستاندا.

دواتریش بە هۆی مەحسوبییەت و پشکپشکێنە و گرنگی نەدان بە کەرتی تایبەت پێشنەخستنی تا دێت قەیرانی دارایی فراونتر دەبێت، بە جۆرێک 80% بودجەی بەکاربراوی هەرێمی کوردستان ساڵانە کە دەکاتە 950 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە دابەشبکرێت بە سەر 1.25 ملیۆن کەسدا، کە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت.

پاشان هاوشێوەی بەغدا هەرێمی کوردستانیش تاکە سەرچاوەی داهاتی نەوتە و بەنزمبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا داهاتی نەوتی هەناردەکراویش دابەزی و ئەمەش کاریگەری گەورەی هەبوو لە سەر ئابووری هەرێمی کوردستان، بە گوێرەی لێدوانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیساندا تەنها 30 ملیۆن دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوت بووە، لەبەر ئەو هۆکارەش حکومەتی هەرێم جگە لە سێ مووچە جیاجیا لە ئەمساڵدا هێچ مووچەیەکی مانگانەی دابەش نەکردووە لە کاتی خۆیدا دوانیشان مووچەی پاشەکەوتکراوی ساڵی 2019 بووە، دواتریش تێکچوونی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا ناوەند ئەمەش کاریگەری کردە سەر کەرتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی دراو، ئەمەش دۆخەکەی خراپتر کرد.

لەنێو ئەم هەموو تەنگەژەیەدا تورکیا بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی دەستپێکرد بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە کە تا ئێستاش ئەو پارتە لە لیستی تیرۆردان لە لایەن ئەمریکاو، ئێرانیش بنکەو بارەگاکانی حزبی دیموکراتی بۆردومان دەکرد لە سنوورە شاخاوییەکانی هەرێمەوە.

وەڵامدانەوەیەکی عەیبداری هەرێمی کوردستان"

لە پێشوتردا سەرکردەکانی کورد یەک دەنگ و یەک ڕابوون بەرمبەر ئەو کێشانەی بەرۆکی هەرێمیان دەگرتەوە بەڵام، دواتر ئەو یەک دەنگییە بگۆڕێت بۆ ململانێی نێوان هەردوو پارتی دەسەڵاتدار ئەمەش دەرئەنجامێکی نەرێنی هەیە لەسەر کۆی پرۆسەکە، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا شەڕێکی میدیایی توندیان بەرامبەر بە یەکدی برپاکرد لە بەرنامەکانی تیڤی و سۆشیال میدیادا بە لۆمەکردنی یەکدی لەسەر کۆی ئەو تەنگەژانەی ڕووبەڕووی هەرێم دەبویەوە، بە نمونە یکێتی نیشتمانی هەوڵی زیندووکردنەوی پڕۆژەی لامەرکەزی دا لە زۆنی سەوزدا لە بەرامبەریشدا پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم هەنگاوەی بە دابەشکردنی هەرێم وەسفکرد.

دوای ئەوەش پێشمەرگەکانی سەر بە هەردوو پارتی فەرمانڕەوا ڕووبەڕووی یەکبوونەوە لە ناوچەی زینی وەرتێدا کە ئەمەش دووبارە شەڕی براکوژی هێنایەوە بەر دیدو باسی هاوڵاتیان و مەترسی خستەوە سەر قەوارەی هەرێم بە نمونەی ساڵی نەودەکان بەهۆی ناکۆکی و شەڕی برا کوژییەوە وڵاتانی چوار دەور دەستیان وەردایە نێو هەرێمی کوردستان و دەرئەنجام خاکی هەرێم دابەشکرا بەسەر دوو دەسەڵاتی حزبی و خێزانیدا.

بەڵکو لەوەش خراپتر کەیسی نەخۆشی کۆرۆنایان بەکارهێنا دژ بە یەک هەندێک لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئوباڵی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەیان خستە ئەستۆی یەکێتی نیشتمانی بە دانەخستنی دەروازە سنورییەکانی لە زۆنی سەوزدا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا، یەکەمیش ئەمەی بە هۆکار زانی بۆ کۆنتڕۆڵنەکردنی پەتاکە لە هەرێمی کوردستاندا، لە بەرامبەریشد یەکیتی دەسەڵاتدارانی پارتی تومەتبارکرد بە قۆرخکردنی سەرجەم هاوکارییە تەندروستییەکان کە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە پێشکەشکرا بە هەرێمی کوردستان و پارتی تومەتبارکردوە بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی پشکنینی نەخۆشییەکە بۆ بەرژەوەندی ئەندامان و لایەنگرانی خۆی.

دواتریش پەرتبوون لە نێو خودی حزبەکاندا سەری هەڵدا پاش کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە لەگەڵدابوون و دژی ئەم بڕیارە لە نێو یەکێتیدا بوون بە دووبەشەوە لە بەرامبەریشدا ململانێکانی نێوان هەردوو ئامۆزا پەرەی سەندلە نێوان تیمی سەرۆکی حکومەتی ئیستا مەسرور بارزانی و سەرۆکی پێشوتری حکومەتدا نەیچیرڤان بارزانی و تومەتباریانکرد بە خراپ بەڕێوەبردنی سامانی وڵات و دۆسێی نەوت، ئەمەش دەرهاوێشتەی نەرێنی هەبوو لە ڕوی ولائی حزبی و لە ڕیزی فەرماندەکانی پێشمەرگەدا کە دواجار ئەمەش مەترسی ناکۆکی و جەنگی لێ دەکەوێتەوە.

لەماوەی رابردوودا تای تەرازووەکان گۆڕا بۆ بەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە دەستی گرتووە بەسەر سەرجەم گرێبەستەکانی فرۆشتنی نەوتدا، هەروەها ٤٥ ئەندام پەرلەمانی لە پەرلەماندا هەیە، لە بەرامبەریشدا یەکیتی نیشتمانی کوردستان تەنها ٢١ ئەندام پەرلەمانی هەیە، بەڵام ئەم هاوکێشانەش زۆر لە واقعی سیاسی هەرێم ناگۆڕێت بەهۆی دابەشبوونی ناوچەکە، بەسەر هەردوو زۆندا و هەروەها هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم داهاتەکان دابەشبوون بەسەر هەردوو پارتی سەرەکیدا، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو لایەنە سەرەکییەکە هیچ نەرمییەک نانوێنن بەرامبەر بە دەنگە ناڕازییەکان و پارتە سیاسییە جیاوازەکاندا، بەڵکو لە بەرامبەریاندا یاسا و هێزە ئەمنییەکان بۆ کپ کردنیان بەکار دەهێنن، سەرەڕای ئەوە هێز و دەسەڵاتەیان لە ئێستادا تەنها ٪٦٠ ژۆی دەنگەکانی پەرلەمانیان لە ژێر دەستدایە لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا هەژموونی سەربازی و دارایی بەکاردەهێنن بەرامبەر بە لایەنەکانی دیکە، بۆ ملەکەچکردنیان و رازیش نین، دەست بەرداری دەسەڵات و هێزە ئەمنییەکانیان بن، بۆ حکومەتی هرێمی کوردستان، کە ئەمەش بو خراپی دەشکیتەوە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا و قوربانی زیاتر دەدەن لە ئاکامی ئەوە بە حزبی کردنە، هەروەها نەکردنیان بە هێزەێکی نیشتمانی لە پێناو خزمەتکردنیان بە وڵات و نیشتمان.

دەرهاویشتەکان لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا

لە سالی ٢٠٠١وە واشنتۆن هەموو سەرنجێکی خستووەتە سەر بنەبڕکردنی تیرۆر، وە سەرجەم هەوڵەکانی خستووەتە سەر هەماهەنگی کردنی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی بڕوا پێکراو بۆ بەدیهێنانی پلانێکی ستراتیجی دوور مەودا، هەروەها چاوپۆشی کردووە لە سەرکردە بەرژوەند خوازەکان لە هەردوو پارتی سەرەکیدا کە هەردووکیان دەسەڵاتێکی زۆریان هەیە لە حکومەتدا.

لەوڵاشەوە ئەمریکییەکانیش هاوکار بوون لە پشتیوانیکردنی ئەو هێزانەی کە بە حزبیکراون، هەوڵی بە دامەزراوەییکردنیان داوە لە رێگای راهێنان و پڕ چەک کردنی هێزەکانی سەر بە هەردوو پارت، ئەمەشیان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی داعش کردووە، سەرکردەکانی کوردستان پشتیوانی ئەمریکایان بە هەڵە قۆستەوە بۆ ئەنجامدانی راپرسی سەربەخۆیی کارەساتبار، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەنجامدرا،وا تێگەیشتن کە ئەمریکا بە تەواوەتی پشتیوانی سەرجەم هەنگاوەکانیان دەکات، پاشان بە پشت تێکردنی ئەمریکا لە پرسی سەربەخۆیی، زۆربەی سەرکردەکانی کورد تووشی بێ هیوایی بوون لە ئەمریکا، لە کاتێکدا جەنەڕاڵی کۆچکردوو قاسم سولەیمانی سوپای عێراق و میلیشیاکانی دژی یەکەکانی پێشمەرگە جوڵاند لە کەرکوک و نەینەوا، کە دواتریش نەرمیان نواند بەرمەبەر بە تاران، بە نمونە لە ساڵی ٢٠١٨دا لیستی کوردستانی هاوپەیمانێتی دروستکرد لەگەڵ هاوپەیمانی فەتح کە نزیکە لە ئێرانەوە، بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراقی، پاشان پارتەکانی دەسەڵاتی کوردی پاشگەزبوونەوە لە پشتیوانیکردنی عادل عەبدوڵمەهدی، لە ئێستاشدا مەترسییە گەورەکە لە پێکدادانی پێشمەرگەدا نییە، بەڵکو لە قەیرانی داراییدایە، بەغدا و هەولێر چاوەڕوانی دەرئەنجامی پرۆسەی وتووێژە ستراتیجییەکە دەکەن لەگەڵ ئەمریکادا بۆ هاوکاریکردنی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمریکا فشار دەخاتە سەر حکومەتی ناوەند، بۆ دابەشکردنی سامان و وزە و داهاتەکانی عێراق، لە نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەندا، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەولێر پشتیوانی تەواوەتی سیاسی دەرببڕێت، بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ موستەفا کازمی، بۆ سەرکوتکردنی میلیشیا شیعییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا واشنتۆن دەبێت هەندێک سۆزی رەق بەکار بهێنێت، لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستاندا، بۆ ئەوەی خۆیان رێکبخەنەوە بەرامبەر ئەو لەمپەرانەی کە دێتە پێش حکومەتەکەیان، دۆخی ئێستای سیاسی ناجێگیرە، وەک ساڵی ٢٠١٤ چۆن رێکخراوی داعش هێرشیکردە سەر عێراق و دۆخەکەی ئاڵۆزکرد، بەڵام لە ئێستادا ئەوەش نەماوە وەک دەرفەتێک هێزە نێودەوڵەتییەکان بێن و دەستی هاوکاری درێژ بکەن بۆ هەرێمی کوردستان جگە لە چەند خزمەتگوزارییەکی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرهاویشتەکانی، لە کۆتاییشدا لە ئەگەری گەورەبوونەوەی بازنەی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتیی لە نیو جەماوەری هەرێمی کوردستاندا، دەبێت بەرپرسانی کوردستان بە وریاییەوە مامەڵە بکەن لەگەڵیدا، چۆن خۆپیشاندانەکانی عێراق پشێوی خستە نێو شەقامی سیاسی عێراقەوە، تا ئێستاش دەرفەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و هەرێم لە بەردەستدایە بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندییەی کە زیاد لە سێ دەیەیەی خایاند، بە دابینکردنی ئەمن و ئاسایش حکومەتێکی بەهێز و چاکسازی خواز لە رووی ئابوورییەوە، بەڵام لە ئێستادا ناتوانرێت حکومەتی هەرێم رزگار بکرێت، جگە لە دروستکردنی یەک سەرکردایەتی کوردی بەهێز کە بتوانێت نوێنەرایەتی کورد بکات.

دکتۆر بیلال وەهاب
٢٠٢٠/٧/٢٤

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©