بەشێک لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەستیان بە دروستکردنی دۆشاو کردووە بە تەماتەی خۆماڵی، وەک پشتگیرییەک بۆ جوتیاران.
پاش ئەوەی دوێنێ ژمارەیەکی زۆر جوتیاری ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەی بەرھەمەکانیان کە بریتیبوو لە تەماتە بۆیان ساغ نەدەکرایەوە، سەرجەم بەرھەمەکەیان فرێدایە سەرشەقام و زیانێکی زۆریان بەرکەوت.
دواتر دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزوێنیدا رایگەیاند، تەماتەی کوردستان بۆ دروستکردنی دۆشاو گونجاو نییە.
فۆتۆ: محهمهد عومهر موسهوی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق