پرس میدیا
جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "دۆخی تەندروستی هەولێر لە مەترسیدایە، هاوکات بەرێوبەری فرۆکەخانەی هەولێر دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکان دەست پێدەکاتەوە".
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "دۆخی تەندروستی پارێزگای هەولێر لە مەترسییەکی گەورەدایە و داخستنی شوێنە گشتییەکان و قەدەغەی هاتووچۆ سودی هەبووە بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
هاوکات ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٠ تەلار فایەق بەرێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان دەکەیەنەوە و ئامادەکاری پێویست بۆ ئەو مەبەستەکراوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرجەم وڵاتانی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک خۆپارێزی، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان راگرت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان جێگری پارێزگاری هەولێر باس لە خراپی دۆخی تەندروستی شارەکە دەکات و بەرێوبەری فرۆکەخانەش باس لە دەست پێکردنەوەی گەشتەکان دەکات.
No comments:
Post a comment