پرس میدیا
گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكی بڵاویکردووەتەوە: به‌هۆی ترسی ئێران له بۆردمانكردنی وێستگه ئەتۆمییەکانی له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه، تاران هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ جێگیرکردنی سیستەمی دژە مووشەک له عێراق و سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه هه‌ر مووشه‌كێك بخاته خواره‌وه كه به ئاراسته‌ی ئێرانه بهاوێژرێن.
گۆڤارەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، له‌م دواییانه‌دا تاران هه‌موو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ ئه‌وه‌ی سووریا و عێراق رازی بكات، تا سیسته‌می دژه مووشه‌ك و به‌رگری ئاسمانی به‌هێز له‌و دوو وڵاته دابمه‌زرێنێت، ئەمەش وەک بەرگریی لە بۆردمانكردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه، چونكه زانیاری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا گورزێكی گه‌وره له وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی بوه‌شێنرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤارەکە تا ئێستا به‌غدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌داوه.
گۆڤارەکە بڵاویکردەوە، ئه‌گه‌ر تاران بتوانێت له‌سه‌ر خاكی عێراق و سووریا سیسته‌می دژه مووشه‌كی دابنێت، ئه‌وا ده‌بنه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی بۆردومانی وێستگه ناوەكییهكانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه.
میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، كه تاران له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له گفتوگۆی چڕدایه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل له سووریا بكرێت، به پێویستی ده‌زانن كه سیسته‌می دژه مووشه‌ك و به‌رگری ئاسمانی زۆر له سووریا دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانی سووریا له هه‌موو روویەكه‌وه پارێزراو بێت.

No comments:
Post a comment