بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری " لانسیت"ی پزیشکی ئەو ڤاکسینەی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمیهێناوە توانیویەتی سەرکەوتن بەدەستبێنێت .
پسپۆڕانی زانکۆکە ئاماژەیان بەوەکردووە ڤاکسینەکە لەسەر ژمارەیەکی زۆر خۆبەخش تاقیکراوەتەوە توانیویەتی بەرگریەکی بەهێز لە جەستەی خۆبەخشەکان دا دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبکات .
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا زانکۆی ئۆکسفۆرد بە هاوکاری کۆمپانیای ئەسترازینیکا دەستی بەتاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەسەر ١٠ هەزار خۆبەخش لە تەمەنە جیاوازەکان کردووە بە سێ قۆناغ ڤاکسینەکەی تاقیکردۆتەوە .
No comments:
Post a Comment