هیچ پشوویەک تاقیکردنەوەکان ناگرێتەوە و بەردەوم دەبن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هیچ پشوویەک تاقیکردنەوەکان ناگرێتەوە و بەردەوم دەبن

هیچ پشوویەک تاقیکردنەوەکان ناگرێتەوە و بەردەوم دەبن

پرس میدیا

بەڕێوبەرى پەروەردەى رۆژئاوای سلێمانى رایگەیاند، هیچ پشوویەک تاقیکردنەوەکان ناگرێتەوە و بەردەوام دەبن، لە کاتێکدا سبەی 14 تەمموزی 2020 لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پشووی فەڕمییە.


بەکر محەمەد، بەڕێوبەرى پەروەردەى رۆژئاوای سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ پشوویەک تاقیکردنەوەکان ناگرێتەوە ئەو خشتەى وەزارەتى پەروەردە دایناوە وەکو خۆى و لە کاتى خۆیدا جێبەجێ دەکرێت چونکە ئەگەر پشوو بکەوێتە نێو تاقیکردنەوەکانەوە ئەوا ناتوانین لە کاتى خۆیدا تاقیکردنەوەکانى وەرزى دووەم ئەنجام بدەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا هەموو رێکارە تەندروستیەکان جێبەجێ دەکرێت و هیچ کێشەیەکیان نییە.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لەهەرێمی کوردستان لە سەرتای هەفتەی پێشوەوە دەستی پێکردووە و بە گوێرەی ئاماره‌کانى وەزارەتی پەروەردە، 144 هەزار و 142 خوێندکار بەشداری بە تاقیکردنەوەکان دەکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©