دادگاییەکەی ملا کرێکار ھەلوەشایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دادگاییەکەی ملا کرێکار ھەلوەشایەوە

دادگاییەکەی ملا کرێکار ھەلوەشایەوە



پرس میدیا 

لەسەر داوای دادگای تاوانەکانی ئیتالیا نەجمەدین فەرەج ناسراو بە ملا کرێکار لەنەرویج دەسبەسەر کراو گەرێنرایەوە بۆ ئیتالیا بەمەبەستی دادگایی کردنی لەمرۆدا بەلام وەک خالد رەنجدەری برای دەلێت دادگا ئەمرۆ ئامادەنەبوو لەسەر داوای دادوەر دادگاییەکە ھەلوەشایەوە و دواخرا بۆ ١٠ مانگی تەمووز .

خالدرەنجدەری برای ملا کرێکار دەشلێت"بریار بوو ئەمرۆ مامۆستا کرێکاری برام لەدادگای بۆلزانۆ لەرێگای سکایپەوە لەگەل سێ ھاورێیدا دادگایی بکرێن بەلام ڤیتیریۆ پلاتۆ پارێزەرە ئیتالیایەکەی پێی راگەیاندین لەبەرئەوەی دادگا نەیتوانی لەکاتی خۆیدا پێویستی گواستنەوەی دادگاییەکە ئامادە بکات دانیشتنی ئەمرۆ ھەلوەشایەوە بۆ ١٠ مانگ "

دادگای بۆلزانۆی ئیتالیا رۆژی ١٥ تەمووزی ٢٠١٩ سزای ١٢ سال زیندانی سەپاند بەسەر ملا کرێکار بەتۆمەتی دروست کردنی ڕەوتی شاخ کەوەک دادگا ئیتالیەکە وتویەتی ئەو رەوتەش درێژکراوەی ئەنسارو اسلامەو پلانی کردەوەی تەقینەوەو کوشتنیان لەئیتالیا و ئەورپا ھەبوە ھەر بۆیە دەزگای ھەوالگری نەرویجی رۆژی ٢٦ ئازاری ئەمسال لەبارودۆخێکی ئەمنی توندا بەفرۆکەیەکی تایبەت ملا کرێکاریان رادەستی ئیتالیا کرد .

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©