ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، "لەدوا ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا لەسنوری قەزای زاخۆ هەشت زنجیرە شاخی ئەو دەڤەرە كەوتوونەتە دەست سوپای توركیا كە زنجیرەشاخەكانی (شاقوڵێ) لەدەڤەری گولی وسندی بەستراتیجیترین شاخی ئەودەڤەرە ئەژماردەكرێت و دەڕوانێتەسەر ئەو دوودەڤەرە".
لەتیف نێرۆیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، "تورکیا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان خۆی بەھێزتر دەکات، هەروەها شاخی خامتیری لەسنوری زاخۆ کە بەستراتیجیترین شاخی دەڤەرەكە ئەژماردەكرێت کۆنترۆڵکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا بەمە سنوری قەزای زاخۆ وەكو گەورەترین وستراتیجیترین قەزای هەرێمی كوردستان لەڕووی سەربازییەوە دەكەوێتە ژێر هەیمەنەی سوپای توركیاوە".
No comments:
Post a Comment