وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، داوا لە نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19 دەکات کە چاکبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردووە بەسەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما.
دەقی پەیامەکە...
ھاوولاتیانی بەرێز ...
یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لە وەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە لەم نەخۆشیە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بە توندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.
تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردووە بەسەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما.
ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆمار دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ تەمموز ٢٠٢٠
No comments:
Post a Comment