ئایا بە رەیەکی سیاسی نوێ دەتوانێت ببێتە بەدیل لەھەرێمی کوردستان؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئایا بە رەیەکی سیاسی نوێ دەتوانێت ببێتە بەدیل  لەھەرێمی کوردستان؟

ئایا بە رەیەکی سیاسی نوێ دەتوانێت ببێتە بەدیل لەھەرێمی کوردستان؟



پرس میدیا 

پاش ئەوەی  حکومەتی ھەرێم شکستی سیاسی و ئابوری و ئیداری بە ناراستەوخۆ راگەیاندووە و ئۆپۆزسێۆنیش لەبەر پەرتەوازەیی و نەبونی گوتارێکی یەکگرتووناتوانێت ڕۆڵێکی وا ببینێت کە کاریگەری دروست بکات، بۆیە زۆربەی چاودیرانی سیاسی و ڕۆشنبیرانی کوردستان گەشتونەتە ئەو قەناعەتەی کوردستان پێویستی بە بەدیلێکی نوێ ھەیە لە چوارچێوەی بەرەیەکی نیشتیمانی یان چەترێکی سیاسی، چونکە زۆربەی خەمخۆرانی کوردستان گەشتونەتە ئەو بڕوایەی کە قەیران و گرفتەکانی کوردستان ئەوەندە قوڵ و ئاڵۆزن بەتاک حزبێک، بەتاک سەرکردەیەک، بەتاک گروپێک  چارەسەر ناکرێت، بەڵکو کوردستان پێویستی بە کاری ھەماھەنگی و پێکەوەیی ھەیە، لەم بارەوە رای ھەندێک لە سیاسی و ڕۆشنبیرانمان وەرگرتووە،
  
 بەختیار موستەفا ئەندامی مەکەتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وتی "دروستکردنی بەرەیەکی میلی لەسەر ئاستی باشووری کودستان و هەر چوار پارچەکەش زەرورەتێکە و موبەریراتی خۆی هەیە لەهەرە خاڵە گرنگەکان خراپی گوزەرانی خەڵک و تۆبارانکردنی هەرێمە".


جەختیشی کردەوە، "ئەو بەرە سیاسیە دەتوانێت فشار بخاتە سەر حکومەتی هەرێم و داواکاری خەڵکیش جێبەجێبکات یاخود، خۆی بتوانێت لە ئایندەدا قەوارەیەکی سیاسی دروستبکات و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، بتوانێت کاریگەری خۆی هەبێت لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان".

لەبارەی یەکگرتنی چەند پارتو لایەنێک ئایا دەتوانن قەوارەیەکی کاریگەر دڕوسبکەن لە داهاتوودا ؟

بەڕێز موستەفا بە "پرس میدیا"ی ڕاگەیاند "بێگومان لە گەڵ ئەوەدام با بیرو ئایدلۆجیاش جیاوازبێت بەڵام خەمی میلەت یەکە و داواکارییەکانی جەماوەریش یەکە لە بە دیهێنانی دادپەروەری لە سەرجەم کایەکانی ژیاندا بۆیە بە شتیوانی جەماوەر بەڵی دەکرێت " .

 وتیشی،  "خەڵکی کوردستان بە تەواوەتی بێ هیوابوون لە ئۆپۆزسیۆن و ئەو حزبانەی کە ئیدعای گێڕانەوەی مافیان دەکرد بۆ هاوڵاتیان ".؟

ھەروەھا محەمەد عەبدوڵڵا  هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کوردستان وتی، "ئۆپۆزسیون دابەش بووە بەسەر هەردوو جەمسەرەکەی پارتی دەسەڵاتدا  بەو حزبانەشەوە کە لەژێر باڵیاندا دەژین، بۆیە لە ئێستادا بەرەیەکی میلی ئۆپۆزسیون زەرورە تاوەکو بەشداربێت لە جومگەکانی دەسەڵاتدا".

ناوبراو جەختیشی کردەوە، " تا ئێستاش دەرفەت ماوە لە بەردەم چەند هێزیکدا کە دەتوانن بکشێنەوە و ببنە ئۆپۆزسێونێکی ڕاستەقینە بەڵام ناکرێت پێیەکیان لە دەسەڵاتدابێت و ئەوی تریشیان ئۆپۆزسیۆن".

هەروها ناوبراو داوای دروستکردنی بزوتنەوەیەکی بە هێزی کرد کە پێکهاتبن لە ڕۆشنبیران و کەسانی سیاسی و سەرجەم دەنگە ناڕازیەکان لە خۆبگرێت بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر دەسەڵات  بۆ ئەوەی جاکسازی ڕیشەیی بکات لە سەرجەم جومگەکانی دەسەڵاتدا.

وە بیلال خەیات، لە  هاوپەیمانی نیشتمانی بە "پرس میدیا"ی ڕاگەیاند، "تەجروبەی بەرەی سیاسی و ئپۆزسیونیشمان هەبووە لە پێشوودا بەڵام ، لە ئاستی داواکارییەکانی شەقامدا نەبوون  پێویستە لە ئاستی داواکاری شەقامدابن نەک بە گەیشتن بە دەسەڵات دروشمەکانی ڕۆژی هەڵبژاردنیان بیرچێتەوە".

ناوبراو جەختیشی کردەوە، "بە رەیەکی سیاسی یاخود هاوپەیمانێتیەکی نوێ دەبێتە بەدیل

وە شێخ سدیق ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شوعی بۆ پرس میدیا دواو وتی " وەکو حیزبی شوعی لیژنەی کاری هاوبەشمان هەیە لەگەڵ زەحمەتکێشان و بزوتنەوەی دیموکراتی خوازان بەیاننامەی هاوبەشمان هەیە پێکەوە و داکۆکی دەکەین لە مافە ڕەواکانی خەڵکی و داواکارییەکانیان".

ئەوشی وت، " لەگەڵ بەردەوامیدانین بە خەباتی مەدەنی و لە هەمان کاتدا داوای  هەماهەنگی دەکەین  لە پارتەکانی ناو دەسەڵات و دەرەوەی دەسەڵاتیش کە بتوانن پێکەوە چارەسەری دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم بکەن".

 وە لە بارەی ئەم پرسەوە  ئەنوەر عەنەبی ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی وتی، "لە ئێستادا ساردیەکی زۆر هەیە لە نێوان سەرجەم پارتە سیاسییەکاندا و بارودۆخی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش لە ئەوپەڕی خراپیدایە".


و ئاماژەی بەوشکرد، لەگەڵ یەکسانی و تەباییداین لە نێوان سەرجەم پارتەکاندا چ دەسڵات چ ئۆپۆزسیۆن و لە دەرەوەی دەسەڵاتیش تەنها بە یەکڕیزی دەتوانین دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم باشتربکرێت".".

لە م  بەدوادا چونەدا  سەبارەت  بۆ دۆخی سیاسی ئێستای هەرێم ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت بە  ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی لە نێوزن گروپ و رێکخراو کەسایەتی و ھرندێک لایەنی دەسەڵاتی سیاسی  دەتوانرێت بەرەیەکی سیاسی هەڵقوڵاوی نێو بەرەی گەل دەتوانن ببنە جێگرەوەیەک بۆ دەسەڵاتێک کە گوێ نەگرێت لە داواکارییە کانی شەقام و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©