پرس میدیا
بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئامادەکاریی دانیشتنی پەرلەمان کۆببێتەوە و سەرۆکی پەرلەمانیش بەشداریی ناکات.
کۆبوونەوەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ دانانی بەرنامەی کارە لەسەر چەند پرسێک وەک کۆرۆنا و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و خاڵە سنوورییەکان کە چاوەڕێدەکرێت لەدانیشتنی داهاتوودا بکرێنە تەوەری دانیشتنەکە.
چاوەڕێدەکرێت رۆژی یەکشەمەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت کە تیایدا بانگهێشتی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری هەرێم و بەغدا بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان لەدانیشتنەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی بەشداریی ناکات کە لە دەسەڵاتی ئەودایە ئەندامانی پەرلەمان بۆ دانیشتنی پەرلەمان بانگهێشت بکات.

No comments:
Post a Comment