پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوی کۆرۆنا بە ئاماژەیەکی موژدەھێن ناو دەبات و دەلیت لە ماوەی سێ ھەفتەی رابردوو یەکەمین رۆژە ڕێژەی چاکبوەوە زۆرترە لە تووش بوو .
بەجۆرێک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا لە کوردستان ٢٦٨ تووشبوو چاکبونەتەوە لەبەرامبەردا تنھا ٢٠٤ کەس توشی کۆرۆنا بوون .
لە ماوەی سێ ھەفتەی رابردو شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا وەک بەرپرسانی تەندروستی دەلین بەقورسی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە بەلام لەئێستادا خەریکە شەپۆلەکە خاو دەبێتەوە .
ــــ
No comments:
Post a comment