پرس میـدیا
لە دوای پرڕوسەی ئازادکردنی عێراقەوە دەیان سەرکردەی حزبی بەعس دادگایی کران و هەندیکیشیان سزای زیندانی و لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئازادکردنی سێ سەرکردەی پێشووی ڕژێمی بەعسی ڕاگەیاند، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ کۆمەڵێک گۆرانکاری لە جگرافیای سیاسی عێراقدا، چونکە زۆربەیان ماوەی زیندانیان تەواو بوو بووبەڵام ئازاد نەکرابون بەڵام ئازادکردنیان لە ئێستادا پەیوەستە بە مامەڵەی سیاسی چەند وواڵاتێکی ئیقلیمی.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە هەریەکە لە وەلید حامد تکریتی پارێزگاری پێشووی بەسرە،بەرزان عبدولغەفور مەجید بەرپرسی گاردی کۆماری و جەمال موستەفا سوڵتان مێردی حەلای کچی سەدام حوسین ناویان هاتووە لەو لیستەدا کە بڕیاری ئازادکردنەکە دەیانگرێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق