پرس میـدیا
کۆمپانیایەکی ژاپۆنی دەمامکێک دروستدەکات کە وەرگێڕان بۆ هەشت زمان دەکات.
کۆمپانیایەکی ژاپۆنی دەمامکێکی دروستکردووە کە جگە لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، دەتوانێت قسەکردن بۆ هەشت زمانی جیاواز وەربگێڕێت و نرخی هەر ماسکێکیش نزیکەی 40 دۆلارە.
ئەو کۆمپانیایەی ماسکەکەی دروستکردووە ناوی دۆنەت رۆبۆتیکە، دەمامکەکە دەتوانێت لەڕێگەی بلوتوسەوە بە مۆبایلی زیرەک ببەسرێتەوە و وەڵامی تەلەفۆن بداتەوە، هەروەها قسەکردنیش دەکات بە نووسین، بەمشێوەیە بەکارهێنەری دەمامکەکە کەمتر پێویستی بە مۆبایل دەبێت، چونکە مۆبایل یەکێکە لەو ئامێرانەی کە بەئاسانی زیندەوەرۆچکەکان وەک بەکتریا و ڤایرۆسەکان لەسەری دەمێننەوە و دەبنەهۆی گواستنەوەی نەخۆشی.
تایسووکی ئۆنۆ، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لەبارەی داهێنانەکەیانەوە دەڵێت، "هەوڵی زۆرمان داوە بۆ دروستکردنی بەرهەمێک کە رەنگدانەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشیی کۆرۆنای لەسەر بێت و لەگەڵ قەیران و بارودۆخەکە خۆمان بگونجێنین".
No comments:
Post a comment