ئوستورالیا یەکەم چارەسەری کۆرۆنای پەسەندکرد، کە یارمەتی تووشبووان دەدات لە کەمکردنەوەی نەخۆشییەکە.
ئوستورالیا بەشێوەیەکی کاتی مۆڵەتیدا بە بەکارھێنانی دەرمانی "رێمید سیڤیر" بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ڤایرۆسەکە، ھەروەھا ماوەی چاکبوونەوە کەمدەکاتەوە.
ئەو دەزگایەی دەرمانەکەی بەرھەمھێناوە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "لە ئێستادا تاکە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئوستورالیا دەست دەکەوێت، کە بە کەمترین ماوە تووشبووەکە چاکدەبیتەوە، ھەروەھا دەرمانەکە، لەلایەن سەنگافورە و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە پەسەندکراوە".
No comments:
Post a Comment