گەڕاندنەوەی ئایا سۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت مشت و مڕێکی زۆری لێکەوتەوە لە مبارەیەوە، ئێران خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە کردنەوەی بە ڕووی موسڵماناندا.
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "ئێمەش خۆشحاڵبوین لە گەڵ موسڵمانانی جیهان و تورکیا بە کردنەوەی مزگەوتی "ئایا سۆفیا" بەڕووی موسڵماناندا".
ناوبراو جەختیشی کردەوە، "ئایا سۆفیا تایبته بە سەروەری نیشتمانی تورکیاوە نەک وڵاتانی دیکە".
No comments:
Post a Comment