وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوردەکردنی سەرجەم بەرهەمە کشوکاڵیەکان قەدەغەیە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٠ بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی لەسەرە ، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ کراوە، بڕیار دراوە لە ڕۆژی یەکی ئابی ٢٠٢٠ـەوە تاوەکو کاتێکی نادیار، هاوردەکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی وەک (هەنار، هەنجیر، سێو، شووتی، پەتاتە، خەیار و هەنگوین) قەدەغە دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر قاتعێک لە عەلوەکان بەروبوومی قەدەغەکراوی لێبگیرێت، سزا دەدرێت و قاتعەکەی بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، جوتیاران داوای ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان کرد لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
No comments:
Post a Comment