بەرھەم ساڵح و ئارام قادر لە سلێمانی کۆبوونەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەرھەم ساڵح و ئارام قادر لە سلێمانی کۆبوونەوە

بەرھەم ساڵح و ئارام قادر لە سلێمانی کۆبوونەوە

پرس میدیا

سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە لە نێوان لایەنە جیاوازەکان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٠ ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و  لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی و ئابووریی عێراق و کوردستانیان تاوتوێکرد و باسی باری گوزەرانی هاوڵاتیانیان کرد، سەرۆکی هاوپەیمانی جەختیکردەوە، دەبێت هەمووان هەماهەنگ و هاوکار بن بۆ چاککردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و هێنانەدی گۆڕانکاریی سیاسیی کە لە بەرژەوەندی خەڵکدا بێت".

هاوکات نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی و سەرۆک کۆماری عێراق کردووە و رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیدا ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردووە لەنێوان لایەنە جیاوازەکاندا، بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©