بەرەڵاکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی و شکستێکی تر - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەرەڵاکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی و شکستێکی تر

بەرەڵاکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی و شکستێکی تر

پرس میدیا

جەلال ئەحمەد

تەریقەت و شێخایەتی و دەروێشی بەجێی خۆی و باسێکی دوور و درێژی کۆنە و قسەلەسەرکردنی جەدەلێکی زۆر هەڵدەگرێ و ڕاستییەکەشی بۆ ئەوانەی بەتەواوی لە ئیسلام حاڵی بووبن، زۆر ڕوون و ئاشکرایە.

پرسی شێخ ودەروێشی شێوازی زۆرە لە حیزب وڕەوت، لە ئیسلامی و عەلمانی، چەپ و ناسیۆنال، لەگەڵ جیاوازی لە ئەدەبیات و سیماو کەرەستەی بەکارهاتوو.

تەنانەت جیهانی مەدەنیی پێشکەوتووش بەگشتی ئێستا چەند تەریقەتێکە و شێخی خۆیان هەیە و خەلیفەکانیان لە وڵاتاندا کردووەتە حاکم یان شانەخڕێی حاکم دەکات و هەریەکە بەشێک لە هاوڵاتیانیان کردووەتە مورید و دەروێشی تەریقەتی خۆیان و گوێڕایەڵی شێخی خۆیانن و شەڕی مان و نەمان لە پێناو خەلیفە و شێخ و تەریقەتی خۆیاندا دەکەن و چەکی بەکارهاتووش زۆر لە خەنجەر و شمشێر گەورەترە و چەکی کیمیایی و کۆمەڵکوژ و موشەکی دوورهاوێژی زیرەک و (العابر للقارات) بەکاردەهێنن و یاری بە چارەنووسی گەلان دەکەن و ژیانی سەرزەوییان لە مرۆڤایەتی کردووە بە دۆزەخ.

جیاوازییەکەش تەنها لە بنەماکانی تەریقەتەکاندایە، لەبری ئەوەی بەناوی ئاینەوە بێت، بەناوی دیموکراسی، مافی مرۆڤ، ئایدۆلۆژیا، سیستمی سیاسی جیهانی، ئابووری جیهانی..هتد ئەمە باسەکەی ئێستای ئێمە نییە، پرسیارەکە ئەوەیە کە لەمەرزێکی نێو دەوڵەتیدا کە سیمای سەروەری وڵات و سەنتەری پارێزگاری لە یاسای وڵاتە و هەموان لەوێدا ناچارین بە پەیڕەوی لە یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان ( تەبعەن ئەمە بەپێی ستاندارد و عورفە باوەکانی دنیا) و سنوورەکانی کوردستانیش بابەتێکی سیادییە و هەرێم و حکومەتی فیدراڵ پێکەوە سەرپەرشتی دەکەن، ئەوەش کە بەردەوام دەیبیستین ئەوەیە کە چەندین هاوڵاتی ئەمدیوو ئەودیو بە تۆمەتی بەزاندنی ئەوسنوورانە و پابەند نەبوون بە یاساو ڕێنماییەکان، دراونەتە بەردەسڕێژی گولە و کوژراون، کە زۆربەیان سەختی ژیان و نەبوونیی ناچاری کردوون پەنا بۆ کۆڵبەری و بازرگانی قاچاخ ببەن.

ئێستاش کە کۆرۆنا لەناوە و ڕێنمایی تایبەت بە کەرەنتینە و سنووردارکردنی هاتوچۆی مەرزەکان لە ئارادایە، دنیا پڕیەتی لە چیرۆکی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە سەردانی دەرەوە هەبووە و ڕێنماییە تەندروستییەکانی کەرەنتینە و جیاکردنەوەیان لە کەس وکار و هیڵانەوەیان بۆ چواردەڕۆژ و پشکنینی تەندروستی و چاوڕێی ئەنجامەکانی پشکنین چەند سەخت بەسەریاندا تێپەڕیوە.

کەهەموو ئەوانە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و پاراستنی سەلامەتی خودی نەخۆش و تێکڕای هاوڵاتیان بەجۆرێک لە هەستی بەرپرسیارێتییەوە جێبەجێکراوە، لەم سەروبەندەدا و سەرەڕای ئەوەی هەردوێنێ تەندروستی عێراق پێشنیاری دووهەفتە قەدەغەی هاتوچۆی کردووە و کۆرۆنا هێشتا لە قۆناغی مەترسیدایە، دەبینین بەدیارچاوی میدیاکانەوە هەزاران کەس لە دیوی ئێرانەوە بەناوی بەشداری کردنی مەراسیمی بەخاکسپاردنەوە دەدەدن بەسەر دەروازەسنوورییەکاندا و هەموو یاسا و ڕێکارەکان دەبەزێنن و لە مەرزی باشماخەوە دێنە ناوەوە.

نەک پشکنین و کەرەنتینە و ڕێنمایی تەندروستی، بەبێ پاسپۆرت و ڤیزا و مۆری هاتنە ژوورەوەش، ئەوان دەشڵێن کە شێخی نوێ فەرمانی پێکردوون، کە با دەروێشەکانی ئێران بێن بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی شێخی کۆچکردوو لە سلێمانی.

لەکاتێکدا وڵاتی ئێران یەکێکە لە چەقەکانی سەرهەڵدان و بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا!

ئەمە لەکاتێکدایە تەرمی شێخی تەریقەتەکە بە پێی ڕێکاری یاسایی لە ئەمریکاوە و لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە دەهێنرێتەوە و خودی جێگرەوەی شێخیش کەسێکی دنیادییە و خوێنەوارە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە..
پرسیاری جەوهەری ئەوەیە، هۆکاری ڕاستەقینەی ڕێگەپێدانی هاتنەناوەوەکە بەو شێوەیە چی بووە؟

ئایا ترسانی هێزەکانی سنوورپارێز و پاسەوانی خاڵە سنوورییەکان و بازگەکان بووە لەو ئاپوڕا شمشێر و خەنجەر بەدەستە؟

یان سڵکردنەوە خۆلادان لە ڕووبەڕوو بوونەوە ؟

یان شپرزەیی و لاوازی ئیداری و سەربازی ونەبوونی پلان و ئامادەباشی پێویست و پێشوەخت؟

لەکاتێکدا چەندڕۆژێک پێش ئێستا ڕاگەیەنرابوو کە ڕۆژی هەینی ئەو ڕێوڕەسمە لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

یان فەرمانی سەروتر جێبەجێکراوە؟
کەئەوەش پرسیاریتر سەبارەت بە هۆکاری پشت ئەو هەڵوێسته دێنێت بەدوای خۆیدا!

ئەدی حکومەتی فیدراڵ؟ ئەو ئەرک و هەڵوێست و کاردانەوەی چییە؟

ــ برادەرێک دوێنێ دەیوت، خەڵک بەتەمایە ئەمانە بەر بەهێزێکی زەبەلاحی ئەندامی ناتۆبگرن، ئێستا ڕێگرییان لە خەنجەر و شمشێر بەدەست پێنەکرا ــ
پرسیاری گەورەتر ئەوەیە لەڕووی فەننییەوە ئەگەر بەڕێکردنەکە لەودیوەوە بە لێشاوو بێ لێپرسینەوە نەبووبێت ، ئەوکات ئاپۆڕاو قەرەباڵغیش لەمدیو دروست نەدەبوو، ئەگەر وایە ئەدی لەودیو بۆچی بەو شێوەیە ڕێگەدراوە؟
ئەمانەو چەندین پرسیاریتر لەئەگەری نەبوونی وەڵامێکی گونجاو، کە گومانەکان بڕەوێنێتەوە، ئەوا بەدڵنیایی و بەبێ گومان ئەم ڕوداوەش دەچێتە پاڵ سەدان بابەتی تر کە پرسیار و گومان لای هاوڵاتیان دروستدەکات و دەبێتە بەڵگە و نیشانەی شکستێکیتری ئەم حکومەت و سیستمی حوکمڕانییە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©