ئەندام پەرلەمانێکی پارتی، پاش ئەوەی ناوی خەلیفەی موسڵمانانی ھێنا و تۆمەتی ئەوەی بۆ ھەڵبەست کە گەندەڵی لە سەردەمی ئەوە دەستی پیکردووە، داواى لێبوردنی لەخواد و لەخەڵک و کەسوکاری کرد.
پاش ئەوەی هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی ناوی خەلیفەی موسڵمانانی ھێنا و تۆمەتی ئەوەی بۆ ھەڵبەست کە گەندەڵی لە سەردەمی ئەوە دەستی پیکردووە، دوێنێ رایگەیاند، "من داواى لێبوردن لەخواد و لەخەڵک و کەسوکارم دەکەم، لێرەوە تەوبە دەکەم".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕاستە من ووشەى رێزم بۆ خەلیفەکان بەکارنەهێناوە بەڵام ئەوە بەئەنقەست نەبوو، ڕەخنەى خەڵک دروستبوو، بۆیە من داواى لێبوردن لەخواد و لەخەڵک و کەسوکارم دەکەم، لێرەوە تەوبە دەکەم".
No comments:
Post a Comment