ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە بەشدار نابن لە هەڵبژاردنەکانێ ئەنجومەنی گەلی سوریا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ 19ی تەموز هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سوریا ئەنجامبدرێت و وتەبێژی ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری رۆژئاوای سوریا ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن هیچ سندوقێکی هەڵبژاردن لە ناوچەکانی رۆژئاوادا دابنرێت چونکە لەگەڵ کۆی پرۆسەکەدانین.
لوقمان ئەحمی، وتەبێژی ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری رۆژئاوا لە شاری قامیشلۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەڵبژاردنەکە هیچ پەیوەندییەکی بە رۆژئاواوە نیە و ئەوان بەشداری ناکەن چونکە نە لە نزیک و نە لە دوورەوە ئێمە ناگرێتەوە".
ناوبراو جەختیشی کردەوە، "لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی سوریا بە مەبەستی نوسینەوەی دەستورێکی نوێ بۆ ئەو وڵاتە کە مافی سەرجەم پێکهاتەکان بپارێزێت بەڵام هەوڵەکانیان بێ هودەبوون".
No comments:
Post a comment