پرس میدیا
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەنگاوێکی نوێ و گرنگمان نا بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، "بە خزستنەگەڕی وێستگەی کارەبایی خەبات، هەنگاوێکی نوێ و گرنگمان نا بۆ خزمەتکردنی زیاتر و باشتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم پرۆژەیە لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان واتا کابینەی پێشوو، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لە ئێستادا بەشی یەکەمی وێستگەکە دەکەوێتە کار و کارەبای هەرێمی کوردستان بە بڕی ٪١٠ زیاد دەکات".
No comments:
Post a Comment