ڕۆژی چوارشەممە 15ی تەمموز، سکرتێری گشتیی ژووری بازرگانیی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق، ڕایگەیاند لە دوای چین، عێراق لە ڕیزی دووەم دێت لە ڕووی قەبارەی هەناردەی ئێرانییەوە، ئیمارات-یش لە پلەی سێیەم.
حەمید حسێنی، سکرتێری گشتیی ژووری بازرگانیی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوایدا وتی کە نەبوونی توانای تەندروستی لە عێراق بووەتە مایەی نیگەرانی لەبەرئەوەی ژێرخانێکی پێویست نییە بۆ ئیدارەدانی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهای هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە 20ی ئازاری ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە ملیارێک و 450 ملیۆن دۆلار، کە پارساڵ و لە هەمان ماوەدا هەناردەی ئێران بۆ عێراق گەیشتبووە دوو ملیار و 350 ملیۆن دۆلار و وتی، "ئەم کەمبوونەوەیەش پەیوەندی بە داخستنی سنوورەکانەوە هەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
حسێنی ئاماژەی بەوەشکردوو، لە دوای چین، عێراق لە ڕیزی دووەم دێت لە ڕووی قەبارەی هەناردەی ئێرانییەوە، ئیمارات-یش لە پلەی سێیەم.
No comments:
Post a comment