پرس میدیا
لە راگەیەندراوێکیدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھە پە گە) سەر بە پەکەکە لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژە بەنیگەرانیەکانیان دەدات بەو ھێزەی ھێنراون بۆ سنوری زاخۆ لەلایەن پاسەوانی سنوری حکومەتی عێراقی و دەلێت"ھێنانی ئەو ھێزەو جیگیرکردنیان لە ناوچەکانی قەلای شابانیک و دەرکارێ باتیفا زۆر جێگای نیگەرانی و گومانن و بەوردی چاودێریان دەکەین".
پێش ھەفتەیەک وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی سوپای عێراقی رایگەیاند کە ھێزێکی تایبەتی پر چەک رەوانەت سنوری زاخۆ دەکەن و لەئەگەری ھەر پێشرەویەکی سوپای تورکیا وەلامیان دەبێت.
ھەرچەندە حکومەتی عێراقی دەلێت بۆ رێگری لە لەشکرکێشی سوپای تورکیایە بەلام پەکەکە لەو ھێزە بەگومانەو دەلێت چاودێری دەکات ، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەچەند روونکردنەوەیەکیدا داوای لە پەکەکە و سوپای تورکیا کردوە خاکی ھەرێمی کوردستان جێبھێلن و شەر ببەنە خاکی خۆیان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە روونکردنەوەیەکیدا داوای لە حکومەتی ھەرێم و عێراق و تورکیا کردوە بەھاوبەشی روو بەروی پەکەکە ببنەوە .
No comments:
Post a comment