کۆمپانیایی کۆڕەک باجی ساڵانە نادات بە عێراق و هەماهەنگی ئەمنیش پێشکەش ناکات.
نەعیم عەبودی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، "گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی زۆر کەمو کورتیان تێدایه، لە ساڵی 2007 دا واژۆ کراون بەڵام درێژەی کێشا بۆ ماوەی 15ساڵ بەپێی یاساش ساڵی داهاتوو کۆتای بەو گرێبەستانە دێت".
ناوبراو وتی، "کۆمپانیایی کۆڕەک باجی ساڵانە تەسلیم ناکات بە حکومەتی عێراقی و هەماهەنگی ئەمنیشمان پێشکەش ناکات".
ھەروەھا ئەوەی دووپات کردەوە کە ، " لایەنێکی سیاسی کوردی خاوەندارێتی و پشتێوانی ئەو کۆمپانیا دەکات".
هاوکات عەبودی جەختیشی کردەوە کە کۆمپانیای ئاسیا سێڵ لە 50٪ پشکەکانی لە لاێەن کەسایەتی بیانیەوە بەڕێوە دەبرێن، بەڵام بۆ خۆدزینەوە لە باجەکان لەسەدا سی پشکەکانی بە ناوی کەسایەتی عێراقیەوە تۆمارکراوە.
ئاماژەشی بەوەش کردووە کە "کۆمپانیای ئاسیا سێڵ 371 ملیار دینار قەرزارە، کۆڕەک 375ملیون دۆڵار، زێن 162ملیار دینار واتا کۆی گشتی قەرزی کۆمپانیاکان دەگەنە نزێکەی یەک ملیار دۆلار کە لە ساڵی 2010وە دەبوو تەسلیم بکرایە".
No comments:
Post a Comment