پرس میدیا
لەراگەیەندراوێکیدا ئەمرۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بریاریدا بەھۆکاری کاریگەریەکانی پەتای کۆرۆنا و بێ مووچەیی و پێنەدانی مووچە لە کرێی دوو مانگی کرێچیەکانی خۆی لە مولکە گشتیەکانی حکومەت خۆش بێت و خاوەن مولک و دووکاندارو شوێنە کرێکان خۆش بێت و بۆ ئەو دوو مانگە کرێ و باج نەسێنێت و لەنێو لیستی سالی ٢٠٢٠ بیسرێتەوە .
ماوەیەکی زۆرە خاوەن مولک و دوکاندار و کرێنشینانی حکومەت داوا دەکەن وەھا بریارێک دەربچێت بێت تا لەو رێگەیەوە لانیکەم باری قورسی بێ بازاری و بێ بژێوی کەمێک سوک بکەن.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ وەزیری دارایی بریارەکەی دەرکرد و بریارەکەش بۆ مانگەکانی نیسان و ئایارە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق