"هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێرێکی بێ ڕکابەر بوو لە پەڕلەمانی کوردستانیش بێ ڕکابەر دەرچوو" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێرێکی بێ ڕکابەر بوو لە پەڕلەمانی کوردستانیش بێ ڕکابەر دەرچوو"

"هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێرێکی بێ ڕکابەر بوو لە پەڕلەمانی کوردستانیش بێ ڕکابەر دەرچوو"

پرس میدیا

ڕۆژنامەنووس بەختیار سەعید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، " هێڤیدار ئەحمەد کە لە پەیامنێریدا بێ ڕکابەر بوو، ئەشهەدو لە پەڕلەمانی کوردستانیش بێ ڕکابەر دەرچوو لە هەوڵی سوک کردنی ئاینی ئیسلامدا".

دەقی بڵاوکراوەکەی بەختیار سەعید:

به‌ هۆی وته‌كه‌ی ( هیڤیدار ئه‌حمه‌د) په‌رله‌مانتاری پارتی، كه‌ قسه‌یه‌كی زۆر ساویلكانه‌ و منالانه‌و نه‌زانانه‌و جاهیلانه‌ی كرد، له‌مه‌شدا هه‌رچۆن جاران په‌یامنێری بێ رابه‌ر بوو، ئه‌شه‌هه‌دوو له‌ په‌رله‌مانیش بێ ركابه‌ر ده‌رچوو، له‌ هه‌ولی نه‌زۆكی بۆ سو ك كردنی ئیسلام  و خلیفه‌ به‌ریزه‌كانی....

من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نارۆم ، خوا هه‌لناگریت
فه‌یس بووك بووه‌ وینه‌ی هیڤیدار ئه‌حمه‌د..!
ئه‌وه‌ی ویستم بیدركینم، به‌هۆی وته‌كه‌ی جه‌ناب عالی  په‌رله‌مانتاره‌  بی ئاگاكه‌وه‌،  نه‌مانزانی ئه‌ری كۆبوونه‌وه‌و پرسیاری ئه‌و 5 وه‌زیره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م چی به‌سه‌ر هات؟!.
نه‌مانزانی مووچه‌ ده‌دریت یا ناء؟
نه‌مانزانی داهاتی نه‌وت چۆن قۆرخ كراوه‌، یا چی به‌سه‌ر هاتووه‌ و له‌چ قاسه‌یه‌كی ژیر زه‌مین په‌ستینراوه‌؟!.
نه‌مانزانی كۆرۆنا ماوه‌ ، كه‌س به‌ كۆرۆنا مردووه‌؟.
نه‌مانزانی پیشمه‌رگه‌ گه‌رایه‌وه‌، یا ده‌گه‌ریته‌وه‌؟
نه‌مانزانی یه‌كیتی یان چۆن رازی كرد؟
نه‌مانزانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، هیچ یان گۆری؟
نه‌مانزانی پارتی تاكه‌ی به‌رده‌وامه‌ میلله‌ت ریسوا بكات؟
نه‌مانزانی خویندن سه‌ركوتووه‌ بووه‌، یا خواوه‌كیلی به‌ریوه‌ چووه‌؟
نه‌مانزانی هیڤیدار ئه‌حمه‌د له‌ كام زانكۆ ، فیری خویندنه‌وه‌ی كوردی بووه‌؟
نه‌مانزانی كاك سه‌عدی پیره‌، به‌راست جه‌ژنانه‌ی داناوه‌ بۆ بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان؟
نه‌مانزانی نه‌وته‌كه‌ هه‌ریم و گریبه‌سته‌كه‌، نیچیره‌ڤان و قوباد چۆن به‌ چ نرخیك بۆ 50 سال به‌خشیانه‌ توركیا؟
نه‌مانزانی ئه‌رێ به‌راست نه‌وتمان فرۆشتووه‌، یا كریومانه‌؟!
نه‌مانزانی جامی سه‌یاره‌كه‌ی ریواز فایه‌ق و هیمن هه‌ورامی به‌چی ره‌نگه‌كه‌ی وه‌ها ره‌شی تۆخه‌ و، له‌ چ خۆمخانه‌یه‌ك بۆیاخ كراوه‌؟!
به‌راستی ئیستاش نه‌مانزانی به‌راست په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ست پیكردبوو، یا تۆماركراوی پاربوو..؟
نه‌مانزانی ئۆپۆزیسۆن چی یان بریار دا؟
ئافه‌رین پارتی به‌ریگه‌ی هیڤیدار هه‌موو مه‌وزوعه‌كه‌ی گۆری، به‌لام به‌نرخی گۆرانه‌كه‌ی جه‌ماعه‌ت نا!.
من هیچم نه‌زانی، نازانم ئیوه‌ چی تان زانیوه‌،  نه‌مزانی ووامزانی(رادیۆ) بووه‌؟

به‌ختیار سه‌عید
هه‌ولیر
28ی7ی2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©