کارمەندانی ناڕازی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامییان تا رۆژی ٢٥ی تەمووز شکاند.
کارمەندانی ناڕازی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی تەمووزی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدان ئاماژەیان بەوەکرد، "لەسەر بەڵینی بەڕێوبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی کە بەڵینی داوە لە ماوەی چەند رۆژێکدا سەرجەم داواکارییەکانی کارمەندانی نارازی جێبەجێ بکات، تا رۆژی ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٠ بایکۆتی دەوامیان شکاند".
کارمەندانی ناڕازی هاتووچۆی سلێمانی ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بایکۆتی دەوامیان کردووە و داواکارییەکانیان خۆی دەبینتەوە لەوەی، بڕینی مووچە هێڵی سوورە و دەبێت ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشنکرێت، هەروەها هۆشداری ئەوەیان داوە ئەگەر داواکارییەکان جێبەجێ نەکرێت، جارێکی دیکە بایکۆتی دەوام دەکەن، لەو وادەیەی دیاریان کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق