ڕێکەوت زەکی: لەسەرزی واقع حکومەتەکەى مەسروربارزانى نەیتوانیوە تەجاوزی دووئیدارەیی بکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ڕێکەوت زەکی: لەسەرزی واقع حکومەتەکەى مەسروربارزانى نەیتوانیوە تەجاوزی دووئیدارەیی بکات

ڕێکەوت زەکی: لەسەرزی واقع حکومەتەکەى مەسروربارزانى نەیتوانیوە تەجاوزی دووئیدارەیی بکات

پرس میدیا

دیواری سیاسی نەک کۆرۆنا

ڕێکەوت زەکی

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

١/ لەم ھەفتەیەوە دانیشتوانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەتوانن لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە بگەنە سەدان وڵات و ھەر پنتێکی گۆی زەوی بەڵام ناتوانن بگەنە ھەولێری پایتەختی ھەرێمەکەیان! تەنانەت دەتوانن بچنە بەغداش بەڵام ھەولێر نا! بۆچی؟ لەبەر کۆرۆنا!! باشە بەغداو تاران و ئەنکەرە ژمارەی توشبوانیان زۆرترە یان سلێمانی؟ باشە سلێمانی و ھەڵەبجەش دو پارێزگای جیاواز نین! ئەی بۆ ھاتوچۆ لەنێوان ئەو دو پارێزگایە ئاسای و بێ کێشەیە! بۆیە یەقینتان ھەبێ ئەوە دیواری سیاسیەو بەر گرتن نییە لە کۆرۆنا.

٢/ ڕاستترە ئەوانەی ئەو دیوارە سیاسیەیان لەنێوان ھەولێرو سلێمانی دروستکردووە ئازاتربن و قسەی دڵیان بکەن و نیەتی خۆیان بەیان کەن! ئەگەر نا کۆرۆنا لەکوێ بەچاو دیارە تا بازگەکەی دێگەڵە ڕێگەی لێبگرێت! ڕێی تێدەچێ لەبەر ٣ ھەزار کەس کەھێشتا شیفایان بۆنەھاتووە دیوارێک بەڕوی ٢ ملیۆن ٢٥٠ ھەزار کەسدا دروستکراوە! ھەروەھا بەدیوێکی تردا لەسەدان وڵاتەوە خەڵک لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە ڕودەکاتە ھەولێر بەڵام تەنھا لەسلێمانیەوە نا! مەگەر کۆرۆنا لەھەموو ئەو وڵاتانە نییە کەگەشتیان بۆ فڕۆکەخانەی ھەولێر دەستپێدەکات؟

٣/ مەبەستە سەرەکیەکە ئەوەیە ئەم حکومەتە کە لەسەر شاشەوە دەیەوێ خۆی وەک حکومەتێکی سەرتاسەری نیشانبدات،  بەڵام لەسەر ئەرزی واقع ئەوە لەخۆی ڕانابینێ و تەجاوزی دو ئیدارەیی بەھیچ جۆرێک نەکردووە، کەواتە بۆچی بۆ داوای شەرعی خەڵک بۆ خۆ بەڕێوەبردن بەتاوان حساب بێت؟ ئێستا بەچیدا بتانناسینەوە؟ بە دیوارەکەتانا یان بەوەی تا ساڵی نوێ تەنھا ٢ مووچەی دیکەتان پێدەدرێت و باسیناکەن؟

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©