وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، "چەند ناوەندێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دروستدەکرێت و ھیچ رێککەوتنێک نییە بۆ گەرانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە".
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، "چەند ناوەندێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دروستدەکرێت، کار دەکەن لەسەر هەماهەنگی نێوان هێزەکان و پێدانی زانیاری بەیەکتر لەهەرسێ پارێزگای نەینەوا و دیالە وکەرکوک بۆ هەماهەنگی لەبارەی پاراستنی ئەو شوێنانەی داعش چالاکی تێدا دەکات، بەڵام هیچ هێزێکی پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ کەرکوک وشوێنەکانی دیکە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق