بەهۆى ناشەفافى لەسەر داهات ستافى کارگێرى نەخۆشخانەى بەخشین دەستلەکارکێشانەوەى بە کۆمەڵیان پێشکەشکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەهۆى ناشەفافى لەسەر داهات ستافى کارگێرى نەخۆشخانەى بەخشین دەستلەکارکێشانەوەى بە کۆمەڵیان پێشکەشکرد

بەهۆى ناشەفافى لەسەر داهات ستافى کارگێرى نەخۆشخانەى بەخشین دەستلەکارکێشانەوەى بە کۆمەڵیان پێشکەشکرد

پرس میدیا

بەهۆى ناشەفافى و کیشەى ناوخۆیی کۆمەڵى ئیسلامى لەسەر داهاتى نەخۆشخانەى بەخشین، کە مانگانە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینارە، ستافى کارگێرى نەخۆشخانەى بەخشین کە پێکهاتووە لە نەخۆشخانەیەکى سەرەکى و ٤٠ بنکە دەستلەکارکێشانەوەى بە کۆمەڵیان پێشکەشى دامەزراوەى بەخشینى کۆمەڵى ئیسلامى کرد.

دەقی وازهێنانەکە

بۆ/ هاونیشتیمانیانی كوردستان

بۆ/ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن

بابه‌ت/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌

لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه‌، نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كه‌ له‌ ساڵی (2017) به‌ ڕووی هاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستاندا كرایه‌وه‌، له‌ دۆخێكی زۆر قه‌یراناوی دارایی كوردستاندا بوو، ئه‌زموونێكی نوێی خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیانی كوردستان بوو، له‌ سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ تا ئه‌م ساته‌ به‌ شایه‌تی هه‌مووان خزمه‌تیكی به‌رچاوی به‌ بواری ته‌ندروستی و ژیانی هاوڵاتیان كردووه‌. 

نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كۆسپ و له‌مپه‌ر بوویه‌وه‌، پاڵپشت به‌ خوای گه‌وره‌ پاشان دڵسۆزی پزیشك و كارمه‌ندان و ستافی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌ و پشتیوانی به‌رده‌وامی هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست خۆشبه‌ختانه‌ توانیمان به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وین و تێیپه‌ڕێنین. 

ده‌مانه‌وه‌ێت به‌ هه‌موو لایه‌كی ڕابگه‌یه‌نین، له‌ به‌رواری (19/7/2020)ـه‌وه‌ وه‌كو بۆردی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان پێشكه‌شی ده‌زگای به‌خشین كردووه‌، دوای ڕاده‌ستكردنی سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌ دارایی و كارگێڕی و یاساییه‌كان ئه‌مڕۆ به‌رواری (29/7/2020) به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ده‌زگای به‌خشین ده‌ستمان له‌كارهه‌ڵگرت و ماڵئاواییمان له‌ سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ كرد، له‌م به‌رواره‌وه‌ به‌دواوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی یاسایی و كارگێڕی و داراییمان له‌ گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین و ده‌زگای به‌خشین دا نامێنێت. 

به‌ پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بكه‌ین ئه‌گه‌ر به‌ دوعایه‌كی خێریش بێت به‌شدار بوون له‌ سه‌رخستن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م پڕۆژه‌ ناوازه‌یه‌. 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 29-7-2020 

له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانمان بۆ هه‌موو لایه‌ك

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©