ژیاننامەی سمکۆی شکاک بزانە:
ئامادەکردن: سه‌ڵاح سالار
1
یه‌كێكه له‌سه‌ركرده دیار و به‌ناوبانگه‌كانی كورد.
سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی شكاك بوو له ناوچه‌ی ورمێ،
ورمێ یه‌كێكه له پارێزگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
2
ناوی ته‌واوی ئیسماعیله و كورتكراوه‌ی سمكۆیه،
كوڕی محه‌مه‌د ئاغای كوڕی عه‌لی ئاغای ئیسماعیله،
ساڵی 1875 له خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو له‌داكیبووه.
3
پاش كوشتنی جه‌عفه‌رئاغای براگه‌وره‌ی له 1903،
ئیسماعیل ئاغا بوو به سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی شكاك،
پاش سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ئیتر سمكۆ،
له ساڵانی 1913 و 1914 ڕۆڵی ده‌ركه‌وت.
4
سمكۆ له ده‌وروبه‌ری شاری ورمێ و ناوچه‌كه‌دا،
خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردی ده‌ستپێكرد،
پیاوێكی ئازا و بیرتیژ و هه‌ڵكه‌وتووی ناوچه‌كه‌بوو.
5
ئێرانییه‌كان چه‌ند جار هه‌وڵی كوشتنی سمكۆیان دا،
به شه‌ڕ بزووتنه‌وه‌كه‌ی سمكۆیان پێ نه‌كوژایه‌وه،
به هه‌رجۆرێ بووه كه‌وتنه هه‌وڵی تیرۆری كردنی،
سه‌رئه‌نجام به فرتوفێڵی گفتوگۆ كوشتیان.
6
ئه‌وكاته‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان به پشتیوانی ڕووسه‌كان،
ده‌یانویست له‌سه‌ر خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان،
ناوچه‌یه‌كی ئازاد و ئۆتۆنۆمییان بۆ دروستبكرێت،
هه‌روه‌ها چاویشیان له خاكی كوردستانبوو.
7
سه‌رئه‌نجام سمكۆ له ڕۆژی 16ی ئازاری 1918،
مارشه‌معوونی سه‌رۆكی ئاشوورییه‌كان ده‌بینێت،
مارشه‌معوون نیازی هه‌بوو سمكۆ فریو بدات،
به‌ڵام سمكۆ مارشه‌معوونی كوشت.
8
مه‌سیحییه‌كان له تۆڵه‌ی كوشتنی مارشه‌معوون،
هێرشیان كرده سه‌ر شاری ورمێ بۆ تۆڵه سه‌ندن،
زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سی ئه‌و شاره‌یان كوشت،
هه‌روه‌ها تاڵانیی زۆریشیان كرد.
9
سمكۆ بۆ پشتگیری شۆڕشی شێخ مه‌حموودی حه‌فید،
هه‌روه‌ها بۆده‌ستخستنی پشتگیریی بۆ شۆڕشه‌كه‌ی،
له 8ی كانوونی دووه‌می 1923 گه‌یشته سلێمانی.
10
پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕیی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو،
زاوای شۆڕشگێری گه‌وره سه‌ید ته‌های نه‌هری بوو.
پێكهێنانی حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ڕاگه‌یاند.
چه‌ندین شه‌ڕی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پاشایی ئێران‌دا كرد.
11
ئێرانییه‌كان بۆ گفتۆگۆ بانگهێشتی (شنۆ)ی ده‌كه‌ن،
پیلانی كوشتنی خۆی و خوسره‌وی كوڕی داده‌نێن،
ڕۆژی 18ی ته‌مووزی 1930 نامه‌ردانه ده‌یكوژن.
هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌شی بیرندار ده‌كه‌ن.
12
خورشید ئاغای سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی هه‌ركی،
له‌گه‌ڵ سمكۆی شكاكدا له‌و پیلانه‌دا كوژرا.
شۆڕشگێڕه‌كان خوسرهویان به برینداری ڕزگار كرد،
به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی سمكۆ كه‌وته ده‌ستی ئیرانییه‌كان.
No comments:
Post a comment