ئێران فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ کارمەندێکی حکومەتی وڵاتەکەی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ کارمەندێکی حکومەتی وڵاتەکەی دەرکرد

ئێران فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ کارمەندێکی حکومەتی وڵاتەکەی دەرکرد

پرس میدیا

دەسەڵاتی دادوەری ئێران بە تۆمەتی ئەوەی کارمەندێکی حکومەتی وڵاتەکەی زانیاری سەربازی بە هەواڵگری ئەمریکا فرۆشتووە، فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرکرد. 

غوڵام رەزا ئیسماعیلی وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "رەزا عەسکەری کارمەندی خانەنشینکراوی وەزارەتی بەرگری ئێران، بە تۆمەتی ئەوەی زانیاری سەربازی لەسەر موشەکەکانی ئیران بە هەوڵگری ئەمریکا "CIA" فرۆشتووە، فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "رەزا عەسکەری زانیاری زۆر ورد و باوەرپێکراوی بە "CIA" فرۆشتووە و فەرمانی لە سێدارەدانی هەفتەی رابردوو بۆ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە و پێدەچێت لەم هەفتەیەدا جێبەجێ بکرێت". 

ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سەرجەم بوارەکاندا باش نییە، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە رووی سەربازی و ئابوورییەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©