پرس میدیا
دروستکردنی کیانێکی کوردی سەربەخۆ پشتیوانی لێ کرا بەڵام نەگەیشتە کەناری ئارام.
کەناڵی 12 ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات چۆن تورکیا توانی خەونی دروستکردنی کیانێکی کوردی سەربەخۆ لە ناوبەرێت، هەرچەندە بە نهێنی تیمی ڕاوێژکاری دەنارد بۆ کوردستان و نەوتیشی لێ دەکڕین.
ئیهۆد یەعاری شرۆڤەکاری سیاسی لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا ناوچەی ئارامی دروستکردووە لە باکووری سوریا و باشووری کوردستان وەکو لەمپەڕێک بۆ ڕێگری کردن لە دروستکردنی کیانێکی کوردی سەربەخۆ.
ناوبراو دەشڵێت"گەر جۆ بایدنیش هەڵبژێردرێت بە سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت هەمان پێشنیازی پێشوو دووبارەکاتەوە بە جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق وەکو قەوارەیەکی سەربەخۆ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تا ئێستا هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم نەیانتوانیوە لە بازنەی ململانێی و جەنگی ناوخۆیی دەربازبن، هەمیشە لە دەرەوەی خۆیان گەڕاون بۆ هاوپەیمانێک و دەرئەنجامیش نغرۆ بوون لە گەندەڵیدا".
یەعاری لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بە وتەکانی بیلال وەهاب دەکات کە دەڵێت "دواجار ئەمریکاش دەستبەرداری هاوپەیمانە مێژووییەکەی دەبێت، بە هۆی پەرت بوونی ڕای سیاسی و ململانێی سەرکردەکانەوە و شەڕە جنێوی نێوان پارتە دەسەڵاتداراکانی هەرێمەوە لە سەر تیڤی و سۆشیال میدیاوە".
ئەوەش دەڵێت لە 2017 سەرکردەکانی کورد گوێیان بۆ ئامۆژگارییەکانی هاوڕێکانیشیان نەگرت لە گۆڕەپانی سیاسیدا نمونەی ئیسرائیل کە داوای لێکردن پاشگەزببنەوە لە ڕیفراندۆم و وایان وێناکردبوو تەنها بە سندوقەکانی دەنگدان دەتوانن سەربەخۆیی بەدەست بهێنن.
تورکیاش ئەم پەرتبوونەی کوردی وەکو هەلێک قۆستەوە بۆ لەیەکترازاندنی باکووری سوریالەگەڵ باشوور و ڕۆژهەڵاتیش کە تا ئێستاش سەرکردەکانی پەکەکە لە نێو زیندانەکانی تورکیا دەسبەسەرکراون.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق