حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ٢ی ئاب تا رۆژی سێشەممە ٤ی ئاب له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە"
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 29-07-2020، بڵاویکردووتەوە دەڵێت، " جه‌ژنی پیرۆزی قوربان له رۆژی ھەینی ٣١ ته‌موزی ٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌وه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ٢ ئاب تا رۆژی سێشەممە ٤ ئاب له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " رۆژی چوارشەممەش دەوام دەستپێدەكاتەوە".
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
راگه‌یاندراوێك له گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان
جه‌ژنی پیرۆزی قوربان له رۆژی ھەینی ٣١ ته‌موزی ٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌وه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ٢ ئاب تا رۆژی سێشەممە ٤ ئاب له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممەش دەوام دەستپێدەكاتەوە.
داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین لە رۆژانی جەژندا له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بن.
جه‌ژنی قوربان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٩\٧\٢٠٢٠
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق