بڕیاره سبه‌ینێ دانان و به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بای بۆ ماڵان له ناو شاری سلێمانی دهستپێیبكاتهوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکرد، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2020، ده‌ست به دانانی پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با ده‌كه‌نه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاریشه كاره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك له‌سه‌ر فیده‌ری 249 له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا لە ناوشاری سلێمانی 85 هه‌زار پێوه‌ر دانراوه.
No comments:
Post a Comment