ئەمڕۆ ١٣ تەمموزی ٢٠٢٠ لیژنەی وەزاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا چەند ىریارێکی نوێی دەرکرد، ئاماژە بەوە کراوە کە قەدەخەی هاتوچۆ لە نێوان شارەکان و لە نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت.
بڕیارەکانی لیژنەی باڵای وەزاری بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا
یەکەم: بەردەوامبونی هەردو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ لە دەرکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنمایی تەندروستی پێویست بۆ ڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەپاندنی بە کارهێنانی ماسک و دەستەوانە و تێکەڵاونەبوون لە شوێنە گشتییەکان و وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان و بەداواداچون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پێشتر لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوون و سزادانی سەرپێچیکاران.
دوەم: بەردەوامبونی قەدەخەی هاتوچۆ لە نێوان شارەکان و لە نێوان پارێزگاکان لەو کاتانەی کە لە لایەن ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانەوە راگەیەندراوە و درێژەدان بە داخستنی شوێنە گشتییەکان.
سێیەم: گەشتە ئاسمانییەکان تا 22ی ئەم مانگە رادەگیرێن و دواتر بە هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێت بە لە بەرچاوگرتنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان.
چوارەم: وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە چوارچێوەی بڕیار و ڕینماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، راسپێردران بۆ بەردەوامبون و برەودان بە هەڵمەتی هوشیارکردنەوەی هاووڵاتییان بۆ پابەندبون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان.
No comments:
Post a Comment