ڕاوەدونانی پاشمەوە چەکدارییەکان لە سنووری دیالی بەردەوامە و داکۆکی دەکرێت لە گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
ماڵپەری "سیاسە نیوز" بڵاویکردەوە، "عەمید یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، "بەشی چوارەمی ئۆپەراسیۆنەکانی پاڵاوانانی عێراق بەڕێوە دەچێت لە دیالی و ناوچە سنورییەکانی ئێران.
ڕەسول وتیشی، موستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق فەرمانی کردووە بە گێڕانەوەی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەسنورییەکانی باشوری دیالی.
ئۆپەراسیونی "پاڵەوانانی عێراق" پاش ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر بیابانەکانی باشووری دیالی و خانەقین و چەند ناوچەیەکی سنووری دیکەش.
No comments:
Post a comment