پرس میدیا
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارای و ئابووری ئەمڕۆ ١٣ ی تەمموزی ٢٠٢٠، موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:
وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، مووچە وەردەگرن.
هەر بە پێی خشتەی مووچە، بڕیارە سبەینێ سێ شەممە مووچەی خانەنشینی سەربازی و ڕۆژی چوارشەممەش، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش بکرێت.
دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم تەنها دوو موچەی دابەشکردووە لە حەوت مانگی ئەم ساڵدا.
No comments:
Post a Comment